09 May 2013
یەکگرتووی ئیسلامی پشتیوانی لە پەیوەست بوونی عێراق بەو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکات
چینی:
چالاکییەکانی خۆم
08 April 2013
سێهەمین کۆنفڕانسی پێداچوونەوەی دژایەتی چەکی کیمیایی دەستی بەکارەکانی کرد
چینی:
چالاکییەکانی خۆم,
راپۆرت
03 April 2013
13 March 2013
20 January 2013
19 December 2012
13 December 2012
08 December 2012
پەرلەمانی لاوان

هەڤاڵ نەژاد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٨-١٢-٢٠١٢ بەشداریم کرد لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە
دروستکردنی پەرلەمانی لاوان. کۆبوونەوەکە لە هوتێلی چوارچرای شاری هەولێر بەرێوەچوو.
ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج و چەند رێكخراوێکی مەدەنی ناوخۆ بە سەرپەرشتی رێکخراوی (UNDP) سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان رێکیان خستبوو. تێیدا دیالۆگێکی کراوە لەوبارەیەوە بەڕێوەچوو.
ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج و چەند رێكخراوێکی مەدەنی ناوخۆ بە سەرپەرشتی رێکخراوی (UNDP) سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان رێکیان خستبوو. تێیدا دیالۆگێکی کراوە لەوبارەیەوە بەڕێوەچوو.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم
30 November 2012
فەلەستین و کوردستان

بەبیانووی بە دەوڵەت بوونی فەلەستینەوە
هەڤاڵ نەژاد
پاش دەیان ساڵ چاوەڕوانی و هەوڵ و ماندووبوون و شەڕی
ناوخۆیی و شەڕ بەرامبەر ئیسرائیل، سەرەنجام فەلەستین وەک دەوڵەت لە
نەتەوەیەکگرتووەکان ناسێنرا.
پاش داواکردنی مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینی
لە نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ ئەوەی سیفەتی فەلەستین لە نوێنەرایەتیی دیفاکتۆیەکەوە
بگۆڕێ بۆ دەوڵەتێکی چاودێر و نائەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ئەنجامدا بە ١٣٨
دەنگی بەڵێ و ٩ دەنگی نەخێر و ٤١ دەنگی بێ لایەن سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
19 November 2012
دەرفەتە
هەڤاڵ نەژاد
عیزەت
شابەندەر، سەرکردە و پەرلەمەنتاری عێراقی لە لیستی دەوڵەتی یاسا، بەکورتی و کرمانجی
دەڵێ*؛ برایەتی کورد و عەرەب و کورد و شیعە قسەی قۆڕە، باوی نەماوە و بەسە ئەوەندە
مەیڵێنەوە! (رەنگە ئەمە راسترین قسەی ژیانی بێت) هەروەها
دەڵێ؛ ئەگەر
کورد دەوڵەتی دەوێ خوایان لەگەڵ! (١)
پێشووتریش
سەدام قسەی لەو شێوەیەی کردووە، بە قسەی سیاسییەکان گوایە گوتوویەتی؛ ئەگەر کورد دەوڵەتی دەوێ
بێ کەرکووک ئەوا هاوکاریشیان دەکەین! (هەڵبەت ئەوان موسڵیان
یەکلاکردۆتەوە بۆ خۆیان) بە ئەگەری زۆرەوە قسەکەی شابەندەریش کەرکووکی لەگەڵ نییە!
14 November 2012
08 November 2012
کوردم ژیانم دەوێ! پشتیوانیکردنی مانگرتووانی باکووری کوردستان لە هەولێر
هەڤاڵ نەژاد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٨-١١-٢٠١٢ بۆ پشتیوانی
مانگرتووانی باکووری کوردستان، لەبەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێر، گردبوونەوەیەک
ئەنجام درا.
گردبوونەوەکە لە لایەن رێکخراوە مەدەنییەکان و پارتە
سیاسییەکانی باشووری کوردستانەوە رێکخرابوو. تێیدا ژمارەیەک هاوڵاتی، چالاکی
مەدەنی، نووسەر و رۆژنامەوان، پەرلەمانتار، ئەندامی حیزبەکان، بەشاربوون.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم
23 October 2012
20 October 2012
سەرسامیی بە زمانی شەش خولەکی!
هەڤاڵ نەژاد
هەمیشە باوەڕم وابووە، زمانی عەرەبی، زیانی زیاتربووە لە
قازانج بۆ ئێمە. لە ژیانی رۆژانەمدا، کاتێک ئەو بۆچوونەم دەربڕیوە، زۆربەی جار
کەوتوومەتە بەر رەخنەی کەسانێک کە ئەو بۆچوونەی منیان رەتکردۆتەوە و تەنانەت
پێیانوابووە زۆریش هەڵەم و هەندێکیش تۆمەتباریان کردووم . جا ئیدی رەتکردنەوەکە بە
بیانووی دینەوە بووبێ، یا ئەوەی کە زمانێکە شاخی وایە و باڵی وایە و من لێی
نازانم.
09 October 2012
چەند سەرنجێک لەسەر پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئایینییەکان
هەڤاڵ نەژاد
پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئایینییەکان، کە دراوەتە پەرلەمانی کوردستان، لەم
ماوەیەدا قسەی زۆری لەبارەوە کراوە و بەیاننامە و هەڵوێستی جۆراوجۆری لەبارەوە
دەرکراوە. منیش دوای خوێندنەوەی پرۆژە یاساکە، ئەم سەرنجانەم هەیە لەسەری.
لەو پرۆژە یاسایەدا، چەند دەستەواژەیەکی وەک (گاڵتەكردن، سووکایەتی، سووک باسکردن) تێدایە کە دەکرێ بەچەندین شێوە لێکدانەوەی
بۆ بکرێ. ئەمەش کەموکوڕییەکە و دەکرێ لە داهاتوودا زۆر بەئاسانی دژی نووسەران و
رۆژنامەوانان بەکاربێت.





