08 April 2013

سێهەمین کۆنفڕانسی پێداچوونەوەی دژایەتی چەکی کیمیایی دەستی بەکارەکانی کرد

هەڤاڵ نەژاد 
ئەمرۆ دوو شەممە ٨-٤-٢٠١٣ سێهەمین کۆنفڕانسی پێداچوونەوەی جیهانی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە شاری دەنهاخ (لاهای)ی هۆلەندا  بە بەشداری سەرۆکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆک و نوێنەری  ١٨١ وڵات و زیاتر لە ٧٠ رێکخراوی جیهانی دەستی بەکارەکانی کرد.

03 April 2013

هاوپەیمانی ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی

هەڤاڵ نەژاد 
کۆبوونەوەی دامەزراندنی هاوپەیمانی رێکخراوە کوردستانییەکان، لە پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی. رۆژی شەممە ٣٠-٣-٢٠١٣ بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا من و ٩ بەرێزی تر هەڵبژێردراین بۆ کارکردن لەسەر پرۆژەکە و کاک عەلی سیاسیش وەک رێکخەری پرۆژەکە لەگەڵ دادگاکەدا دیاریکرا.

13 March 2013

هەر لە فەیسبووکەوە رێکخراوێک دابمەزرێنە


هەڤاڵ نەژاد 

کەمێک بەر لە ئێستا سەیری ماڵپەڕی فەرمانگەی رێکخراوە نا حکوومیەکانم کرد، لە ڕێگەی ئەو ماڵپەڕەوە دەتوانی فۆڕمی دامەزراندنی رێکخراو وەربگریت و زۆر بە ئاسانی رێکخراوێکی مەدەنی دروست بکەیت بێ هیچ کێشەیەک، ئەمەش بەهۆی یاسای ژمارە ١ی ٢٠١١* کە یاسا کۆنەکەی هەڵوەشاندەوە.

20 January 2013

بەبیانووی دووی ڕێبەندانی ئەمساڵەوە


هەڤاڵ نەژاد 
بیرەوەری دووی ڕێبەندان - دەمخاتە سەر بەستەو بەندان *

بەیانی دووی ڕێبەندانە، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستانە. ٢٢-١-١٩٤٦* کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە سەرۆکایەتی پێشەوا قازی محەمەد و تێکۆشەرانی دیکەی کوردستان، دامەزرا.

19 December 2012

تەنها لەم دەسەڵاتە دەوەشێتەوە!


هەڤاڵ نەژاد 
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ چەند چالاکێکی مەدەنی سەردانی کەمئەندامە مانگرتووەکانی بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانمان کرد. ئەو سەردانەی ئێمە وەک ئەرکێکی مرۆیی و ئەخلاقی بوو بۆ پشتیوانی لە مانگرتووان.

13 December 2012

کۆنفرانسی هەرێمایەتی بۆ پەرلەمانی لاوان بەڕێوەچوو


هەڤاڵ نەژاد
ئەمڕۆ پێنج شەممە، کۆنفرانسی هەرێمایەتی بۆ پەرلەمانی لاوان بەڕێوە چوو.
لەو کۆنفرانسەدا نزیکەی ٦٠ ئەندام کە لە شارەکانی کوردستانەوە هاتبوون کە پێشووتر لە شارەکانی خۆیان هەڵبژێردرابوون، لەگەڵ ژمارەیەک میوان بەشداربوون.

08 December 2012

پەرلەمانی لاوان


هەڤاڵ نەژاد 
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٨-١٢-٢٠١٢ بەشداریم کرد لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دروستکردنی پەرلەمانی لاوان. کۆبوونەوەکە لە هوتێلی چوارچرای شاری هەولێر بەرێوەچوو.
 ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج و چەند رێكخراوێکی مەدەنی ناوخۆ بە سەرپەرشتی رێکخراوی (UNDP) سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان رێکیان خستبوو. تێیدا دیالۆگێکی کراوە لەوبارەیەوە بەڕێوەچوو.

30 November 2012

فەلەستین و کوردستان


بەبیانووی بە دەوڵەت بوونی فەلەستینەوە 
هەڤاڵ نەژاد
پاش دەیان ساڵ چاوەڕوانی و هەوڵ و ماندووبوون و شەڕی ناوخۆیی و شەڕ بەرامبەر ئیسرائیل، سەرەنجام فەلەستین وەک دەوڵەت لە نەتەوەیەکگرتووەکان ناسێنرا.
پاش داواکردنی مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینی لە نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ ئەوەی سیفەتی فەلەستین لە نوێنەرایەتیی دیفاکتۆیەکەوە بگۆڕێ بۆ دەوڵەتێکی چاودێر و نائەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ئەنجامدا بە ١٣٨ دەنگی بەڵێ و ٩ دەنگی نەخێر و ٤١ دەنگی بێ لایەن سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

19 November 2012

دەرفەتە


هەڤاڵ نەژاد 
عیزەت شابەندەر، سەرکردە و پەرلەمەنتاری عێراقی لە لیستی دەوڵەتی یاسا، بەکورتی و کرمانجی دەڵێ*؛ برایەتی کورد و عەرەب و کورد و شیعە قسەی قۆڕە، باوی نەماوە و بەسە ئەوەندە مەیڵێنەوە! (رەنگە ئەمە راسترین قسەی ژیانی بێت) هەروەها دەڵێ؛ ئەگەر کورد دەوڵەتی دەوێ خوایان لەگەڵ! (١)

پێشووتریش سەدام قسەی لەو شێوەیەی کردووە، بە قسەی سیاسییەکان گوایە گوتوویەتی؛ ئەگەر کورد دەوڵەتی دەوێ بێ کەرکووک ئەوا هاوکاریشیان دەکەین! (هەڵبەت ئەوان موسڵیان یەکلاکردۆتەوە بۆ خۆیان) بە ئەگەری زۆرەوە قسەکەی شابەندەریش کەرکووکی لەگەڵ نییە!

14 November 2012

پارێزەرێکی کورد خەڵاتی نێودەوڵەتی لودۆڤیک تراریۆی بۆ مافەکانی مرۆڤ وەردەگرێت

پارێزەر، موحەرەم ئەربەی

هەڤاڵ نەژاد 
خەڵاتی نێودەوڵەتی لۆدۆڤیک تراریۆی (Ludovic-Trarieux) بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە لە لایەن چەندین رێکخراو و سەندیکای مافەکانی مرۆڤ و پارێزەرانەوە لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی بە هاوبەشی دەبەخشرێ. بۆ ئەمساڵ بەخشرا بە پارێزەری کورد موحەرەم ئەربەی لە باکووری کوردستان.

08 November 2012

کوردم ژیانم دەوێ! پشتیوانیکردنی مانگرتووانی باکووری کوردستان لە هەولێر


 هەڤاڵ نەژاد 
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٨-١١-٢٠١٢ بۆ پشتیوانی مانگرتووانی باکووری کوردستان، لەبەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێر، گردبوونەوەیەک ئەنجام درا.
گردبوونەوەکە لە لایەن رێکخراوە مەدەنییەکان و پارتە سیاسییەکانی باشووری کوردستانەوە رێکخرابوو. تێیدا ژمارەیەک هاوڵاتی، چالاکی مەدەنی، نووسەر و رۆژنامەوان، پەرلەمانتار، ئەندامی حیزبەکان، بەشاربوون.

23 October 2012

کۆنفڕانسی سێهەمی نووسینگەی باشووری چاودێری کوردۆساید- چاک بەڕێوەچوو


هەڤاڵ نەژاد  
بە دروشمی با تواناکانمان یەکبجەین لە پێناو دووبارە نەبوونەوەی تاوانی جینۆساید. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٣-١٠-٢٠١٢، لە هۆڵی شاری شەهاب، لە هەولێری پایتەخت، کۆنفڕانسی سێهەمی نووسینگەی باشووری رێکخراوی چاودێری کوردۆساید، بەڕێوەچوو.

20 October 2012

سەرسامیی بە زمانی شەش خولەکی!

هەڤاڵ نەژاد 
هەمیشە باوەڕم وابووە، زمانی عەرەبی، زیانی زیاتربووە لە قازانج بۆ ئێمە. لە ژیانی رۆژانەمدا، کاتێک ئەو بۆچوونەم دەربڕیوە، زۆربەی جار کەوتوومەتە بەر رەخنەی کەسانێک کە ئەو بۆچوونەی منیان رەتکردۆتەوە و تەنانەت پێیانوابووە زۆریش هەڵەم و هەندێکیش تۆمەتباریان کردووم . جا ئیدی رەتکردنەوەکە بە بیانووی دینەوە بووبێ، یا ئەوەی کە زمانێکە شاخی وایە و باڵی وایە و من لێی نازانم.

09 October 2012

چەند سەرنجێک لەسەر پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئایینییەکان


هەڤاڵ نەژاد 
پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئایینییەکان، کە دراوەتە پەرلەمانی کوردستان، لەم ماوەیەدا قسەی زۆری لەبارەوە کراوە و بەیاننامە و هەڵوێستی جۆراوجۆری لەبارەوە دەرکراوە. منیش دوای خوێندنەوەی پرۆژە یاساکە، ئەم سەرنجانەم هەیە لەسەری.
لەو پرۆژە یاسایەدا، چەند دەستەواژەیەکی وەک (گاڵتەكردن، سووکایەتی، سووک باسکردن) تێدایە کە دەکرێ بەچەندین شێوە لێکدانەوەی بۆ بکرێ. ئەمەش کەموکوڕییەکە و دەکرێ لە داهاتوودا زۆر بەئاسانی دژی نووسەران و رۆژنامەوانان بەکاربێت.

30 September 2012

کۆنگرەی ئاکەپە و پرسی باکوور


هەڤاڵ نەژاد 
بەگشتی قسەکانی دوێنێی نێچیرڤان بارزانی و، ئەمرۆی سەرۆکی هەرێم لە کۆنگرەی ئاکەپە*، تارادەیەک باش و گونجاو بوون لە بارەی پرسی کورد لە باکوور. بەتایبەت قسەکانی دوێنێی نێچیرڤان بارزانی، نوێ و باشتربوون لەچاو رابردوو. دەستی خستە سەر خاڵە بنەڕەتییەکان (راگرتنی هێرشی هەردوولا پێکەوە، وتوێژ لەگەڵ ئۆجەلان، ئازادکردنی چالاکە مەدەنییەکان و رێگەنەگرتن لە چالاکی مەدەنیانەیان). پەکەکەش لە لێدوانەکانیادا هیچکات ئەو رێگەچارەیەیان رەت نەکردۆتەوە و خوازیاری بوون.