لە نێوان ١٢ بۆ ١٥ مانگی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ بەشداریم کرد لە خولێکی ڕاهێنانی ڕاهێنەران لە بواری چاکسازی دادوەریی نەوجەوانان، کە لە لایەن ڕێکخراوی هارتلاند و بەهاوکاری سەندیکای پارێزەران بۆ بیست پارێزەری سەرجەم لقەکانی سەندیکا ڕێک خرا بوو. خولەکە لە هوتیلی دیدەمان لە هەولێر بەڕێوەچوو. دوای چوار ڕۆژ ڕاهێنانی چڕ و پڕ، بڕوانامەی ڕاهێنەرمان لەو بوارە وەرگرت. هیوادارم لە داهاتوو بتوانم وەک ڕاهێنەر لەو بوارە خزمەت بکەم.
سپاس بۆ ڕێکخراوی هارتلاند و سەندیکای پارێزەران و مامۆستاکانی خولەکە.
چەند وێنەیەکی خولەکە
0 سەرنج:
Post a Comment