ئەمڕۆ ئەنجومەنی دادوەری و، یەکێتی دادوەرانی کوردستان،
مانگرتنیان ڕاگەیاند هەتا کاتێکی نادیار، بە پاساوی ئەوەی هێرش کراوەتە سەر کۆشکی
دادگەری شاری کفری. بەر لە هەموو شت، وەک پارێزەرێک دژی هەرجۆرە هێرشێکی فیزیکیم
بۆ سەر دادوەران، پارێزەران و، هەموو پێکهاتەکانی دیکەی نێو دەسەڵاتی دادوەری،
تەنانەت تەلار و کەلوپەلەکانیشی و هەر شتێک کە شکۆی ئەو دەسەڵاتەی پێوەبێ.
28 April 2015
09 April 2015
سیستەمی پەرلەمانی بۆ وڵاتێک باشە کە پەرلەمانی هەبێت
هەڤاڵ نەژاد
- بەڵێ،
سیستەمی پەرلەمانی، بۆ وڵاتێک زۆر باش و گونجاوە، کە بەڕاستی پەرلەمانی هەبێت و پەرلەمانەکەی ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات، نەک پەرلەمانێک کە هەموو یاسا و بابەتەکانی لە دەرەوەی پەرلەمان و بە (تەوافق) کە سووکایەتییە بە دیموکراتی، یەکلابکرێتەوە!
- بەڵێ،
سیستەمی پەرلەمانی، بۆ وڵاتێک باشە کە پەرلەمانەکەی لە ستۆدیۆی مێدیاکان نەچێ زۆرینەی ئەندامەکانی بێژەر و ڕاگەیاندنکار و بانگخواز بن. لە مینبەری مزگەوت، لە دیوەخان نەچێ، کە پڕ بێ لە شێخ و ئاغا و مەلا.
28 March 2015
کورد و شەڕی شیعە و سوننە
شەڕی هاوسەنگیی نێوان شیعە و سوننە، بۆ هێزێکی وەک ئەمریکا
بەشێوەیەکە، لە هەردوولا دەدا و هاوکاری هەردوو لاش دەکا! لە یەمەن لە شیعە دەدا و
لە عێراق لە سوننە دەدات، هاوکارییەکەش بە هەمانشێوە!
بەڵام سەبارەت بە کورد، لە هەردوولاوە لێی دەدرێ، داعش بە نوێنەری سوننە و ئێرانیش وەک ڕێبەریی شیعە چ لە رۆژهەڵات وەک داگیرکار، چ لە باشووریش وەک فشارهێنەر و داگیرکەرێکی بە کاوەخۆ، ڕۆڵ دەگێڕن.
بەڵام سەبارەت بە کورد، لە هەردوولاوە لێی دەدرێ، داعش بە نوێنەری سوننە و ئێرانیش وەک ڕێبەریی شیعە چ لە رۆژهەڵات وەک داگیرکار، چ لە باشووریش وەک فشارهێنەر و داگیرکەرێکی بە کاوەخۆ، ڕۆڵ دەگێڕن.
21 February 2015
ژیان بە کوردیی خۆشە!
هەڤاڵ
نەژاد
یەکێک لەو هۆکارانەی نەیهێشتووە کورد بە درێژایی مێژوویی
هێرش و داگیرکاریی دوژمنەکانییەوە، بتوێتەوە، بەهێزی و سەرسەختی زمانەکەی بووە. وەک
چەکێکی بەرگری هەمیشە هێشتوویەتییەوە. بەهۆی هێرش و داگیرکارییەوە دەستمان لە زۆر
تایبەتمەندی و کولتووری کۆنمان هەڵگرتووە، بەشێوەیەک لە هەندێک بابەتدا، وەک
نەتەوە هێرشکەر و داگیرکەرەکانمان لێ هاتووە، بەڵام سەرسەختی زمانەکەمان
نەیهێشتووە بە تەواوی بتوێینەوە و هەمیشە خاڵێکی بەهێز بووە بۆ نیشاندانی
جیاوازییەکی ئەوتۆ کە وەک دوو نەتەوەی جیاواز چاو لە ئێمە و داگیرکەرانمان بکرێ.
01 February 2015
26 January 2015
گرەوی بەختی هەڵاڵە
هەڵاڵە، کچی بنەماڵەیەکی شۆرشگێڕی یەکێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتە، منداڵێک بە پەروەردە و حەزکردن لە ژیانی کوڕانە گەورە دەبێت. بە هەرزەکاری و لە ئاوارەیدا، لە یەکێک لە ئاوایییەکانی ژێر دەستی پێشمەرگە لەگەڵ برایمۆکی ڕۆشنبیر و بێژەری ڕادیۆی شۆرش عاشقی یەک دەبن، عەشقێک کە باوکی هەڵاڵە پەسەندی ناکات و پێی وایە ئەو کوڕە چەکدار نییە و تەنیا دەتوانێ قسەی زل بکا و ڕەنگە سبەی شۆرش جێ بێڵێ! هەڵاڵە ناچار دەکا گرەوی لەگەڵ بکا، برایمۆک تاقی بکاتەوە بەوەی چەند ڕۆژێ پشتی تێ بکا!
چینی:
کورتە پەیڤ
31 October 2014
پۆستکۆبانێ
![]() |
| پێشوازی هاونیشتمانیانی باکوور لە پێشمەرگەی باشوور. سەرچاوە؛ فەیسبووک |
هەڤاڵ نەژاد
دوو هەفتەیەک بەر لە ئێستا لە لاپەرەی فەیسبووکەکەم نووسیم؛ "کۆبانێ و پشتیوانییە فراوانەکانی کوردانی هەموو بەشەکان لێی، دەکرێ ببێتە
قۆناغێکی گرنگ بۆ سەرهەڵدان و هاتنە مەیدانی هۆشیارییەکی نەتەوەیی باشتر لە چاو
ڕابردوو، کە دەکرێ ببێتە هەوێنی دروستکردنی نەتەوە، نەتەوەیەک کە ناسیۆنالیزم و
بیری نەتەوایەتی دروستی دەکات.
23 October 2014
29 September 2014
شارە عەرەبییەکانی کوردستان
![]() |
| وێنەی چایخانەیەکەی شەقڵاوە |
هەڤاڵ نەژاد
بەشێکی زۆری خانوو و شوقەی ئەو پرۆژانەی بەناوی
وەبەرهێنان و کەمکردنەوەی کێشەی نیشتەجێبوونەوە، لەم ساڵانەدا دران بە وەبەرهێنەر
و بازرگانەکان، عەرەب کڕیونی.
ئەو پرۆژانە نرخیان بەشێوەیەک بەرزبوو، کرێچیی و
فەرمانبەر و خاوەن داهاتی کەم و مامناوەند پێیان نەدەکڕا، لەم حاڵەتەدا مشتەری
هەرە باش عەرەبەکان بوون. ئیدی بە هەر شێوە و شێوازێک بووبێ ئەو پارەیان
هەڵسووڕاندووە و کڕیویانن.
24 September 2014
هەڤاڵ نەژاد: پێویستە پێشمەرگە تەنها ئاڵای کوردستان بەرز بکەنەوە
ئەو بڕیارەی سەرۆکی باشووری کوردستان، سەبارەت بە
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە بری ئاڵای حیزبەکان، نەک هەر لە جێگەی خۆیدا بوو،
بەڵکو پێویستییەکی گرنگی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە کە لە بری هیچ ئاڵا و هێمایەک،
تەنها ئاڵای کوردستان بەکاربهێنن. ئەو بڕیارە دەکرێ وەک سەرەتایەک بێ بۆ یەکخستنی
تەواوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بە نیشتیمانی کردنی ئەو هێزە و دابڕینی لە حیزبەکان.
هاوکات کۆکردنەوەیان لە ژێر سایەی ئاڵای کوردستان.
چینی:
لێدوانی هەڤاڵ
09 September 2014
04 September 2014
کورتە سەرنجێک لەسەر کچە ڕفێنراوەکانمان
ئەم ڕۆژانە زۆر شتم سەبارەت بە کچە
ڕفێنراوەکانمان خوێندۆتەوە، زۆر پێشنیاری بەجێ و گونجاوم بینی. شتێک کە نەنووسراوە
یا من بەرچاوم نەکەوتووە، ئەوەیە کاتێک بەهەر شێوەیەک ئەو کچانە ئازاد دەکرێن و
دەگەڕێنەوە ناو خێزان و کۆمەڵگە، لانی کەم دوور بن لە دەستدرێژی و دووبارە
کردنەوەیان بە قوربانی لە لایەن خۆمانەوە!
چینی:
کورتە پەیڤ
24 June 2014
بەڕێوەبردنی وتوێژێکی کراوە سەبارەت بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان
بەڕێوەبردنی
گفتوگۆیەکی کراوە لە ٢٢-٦-٢٠١٤ لە هۆڵی هوتێل چوارچرای شاری هەولێر، لەگەڵ هاوکارانم د. ڕەعد و فەرمان ڕەشاد، بۆ نوێنەری ژمارەیەک
کۆمپانیای هەولێر، سەبارەت بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان (CSR).
ئەو گفتوگۆ کراوەیە، چالاکی هاوبەشی هەردوو ڕێکخراوی
(ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج و ڕێکخراوی دڵسۆزی بۆ هزر و ڕۆشنبیری)ـە.
چینی:
چالاکییەکانی خۆم
هەڤاڵ نەژاد: نەك تەنیا پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان، بەڵكو بە گشتی پۆلیس لە وڵاتی ئێمەدا ئەكادیمی نین و بە گوێرەی رەفتاری تاكەكەسی خۆیان یان بە ئاڕاستەی حیزب دەجووڵێنەوە و ڕەفتار دەكەن
لێدوان
لێدوانی هەڤاڵ نەژاد بۆ ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوان ئومێد پشدەری، سەبارەت بە ڕاگەیاندن و پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان، لە پێوەندی بە خۆپیشاندانەوە.
لەم لینکەوە ڕاپۆرتەکە و لێدوانی هەڤاڵ بخوێنەوە. ئێرە کلیک بکە
چینی:
لێدوانی هەڤاڵ
08 April 2014
نییەتی!
ئەمڕۆ بۆ کارێک چووم بۆ فەرمانگەیەک، نووسراوێکم پێ بوو،
لێیان وەرگرتم و گوتیان بڕۆ دوو سەعاتی تر وەرەوە و لە ژووری دەرچوو (سادیرە) وەری
بگرەوە! کۆڵێ دڵم خۆش بوو، گوتم شتی چاکە ژووراو ژوورم پێ ناکەن، دیارە خۆیان هەموو
کارەکانی دەکەن (سیستەمی یەک پەنجەرە). سەرتان نەئێشێنم لە خۆشیان سەعاتێکیش خاترم
گرتن و، درەنگتر چوومەوە.











