28 March 2015

کورد و شەڕی شیعە و سوننە


هەڤاڵ نەژاد 
شەڕی هاوسەنگیی نێوان شیعە و سوننە، بۆ هێزێکی وەک ئەمریکا بەشێوەیەکە، لە هەردوولا دەدا و هاوکاری هەردوو لاش دەکا! لە یەمەن لە شیعە دەدا و لە عێراق لە سوننە دەدات، هاوکارییەکەش بە هەمانشێوە!
بەڵام سەبارەت بە کورد، لە هەردوولاوە لێی دەدرێ، داعش بە نوێنەری سوننە و  ئێرانیش وەک ڕێبەریی شیعە چ لە رۆژهەڵات وەک داگیرکار، چ لە باشووریش وەک فشارهێنەر و داگیرکەرێکی بە کاوەخۆ، ڕۆڵ دەگێڕن. 

21 February 2015

ژیان بە کوردیی خۆشە!

بە بۆنەی ٢١-٢ رۆژی جیهانیی زمانیی دایکەوە. 

هەڤاڵ نەژاد

یەکێک لەو هۆکارانەی نەیهێشتووە کورد بە درێژایی مێژوویی هێرش و داگیرکاریی دوژمنەکانییەوە، بتوێتەوە، بەهێزی و سەرسەختی زمانەکەی بووە. وەک چەکێکی بەرگری هەمیشە هێشتوویەتییەوە. بەهۆی هێرش و داگیرکارییەوە دەستمان لە زۆر تایبەتمەندی و کولتووری کۆنمان هەڵگرتووە، بەشێوەیەک لە هەندێک بابەتدا، وەک نەتەوە هێرشکەر و داگیرکەرەکانمان لێ هاتووە، بەڵام سەرسەختی زمانەکەمان نەیهێشتووە بە تەواوی بتوێینەوە و هەمیشە خاڵێکی بەهێز بووە بۆ نیشاندانی جیاوازییەکی ئەوتۆ کە وەک دوو نەتەوەی جیاواز چاو لە ئێمە و داگیرکەرانمان بکرێ.

01 February 2015

بەرەی چەک و بەرەی قەڵەم لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش

هەڤاڵ نەژاد 
شەڕی داعش، چەندە شەڕێکی سەربازی و مەیدانییە، هێندەش شەڕێکی فیکری و دونیابینییە. داعشی شەڕکەر و چەکدار، هێز لە فیکر و دونیابینییە وەحشیگەرییەکەی وەردەگرێ، فیکرەکەیان پاڵیان پێوە دەنێ بۆ شەڕکردن و ورە دەبەخشێ بە جەنگاوەرەکانی، بۆیە زیاتر شەڕی فیکرە تا چەک.

26 January 2015

گرەوی بەختی هەڵاڵە


هەڵاڵە، کچی بنەماڵەیەکی شۆرشگێڕی یەکێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتە، منداڵێک بە پەروەردە و حەزکردن لە ژیانی کوڕانە گەورە دەبێت. بە هەرزەکاری و لە ئاوارەیدا، لە یەکێک لە ئاوایییەکانی ژێر دەستی پێشمەرگە لەگەڵ برایمۆکی ڕۆشنبیر و بێژەری ڕادیۆی شۆرش عاشقی یەک دەبن، عەشقێک کە باوکی هەڵاڵە پەسەندی ناکات و پێی وایە ئەو کوڕە چەکدار نییە و تەنیا دەتوانێ قسەی زل بکا و ڕەنگە سبەی شۆرش جێ بێڵێ! هەڵاڵە ناچار دەکا گرەوی لەگەڵ بکا، برایمۆک تاقی بکاتەوە بەوەی چەند ڕۆژێ پشتی تێ بکا!

31 October 2014

پۆستکۆبانێ

 پێشوازی هاونیشتمانیانی باکوور لە پێشمەرگەی باشوور. سەرچاوە؛ فەیسبووک
هەڤاڵ نەژاد 
دوو هەفتەیەک بەر لە ئێستا لە لاپەرەی فەیسبووکەکەم نووسیم؛ "کۆبانێ و پشتیوانییە فراوانەکانی کوردانی هەموو بەشەکان لێی، دەکرێ ببێتە قۆناغێکی گرنگ بۆ سەرهەڵدان و هاتنە مەیدانی هۆشیارییەکی نەتەوەیی باشتر لە چاو ڕابردوو، کە دەکرێ ببێتە هەوێنی دروستکردنی نەتەوە، نەتەوەیەک کە ناسیۆنالیزم و بیری نەتەوایەتی دروستی دەکات.

23 October 2014

هەر بە ڕێکەوت

هەڤاڵ نەژاد

مانگی پێشوو، شەوێک (٢٥-٩ پێنجشەممە) ئۆتۆمبێلێک شوێنم کەوت. هەوڵمدا خۆمی لێ لادەم و لە کاتی سوڕانەوەم بۆ سایدی بەرامبەر، لە دواوە کێشای بە ئۆتۆمبێلەکەمدا و هەڵات!... هیوادارم کابرا سەرخۆش بووبێ و ئەنقەست نەبووبێ!

29 September 2014

شارە عەرەبییەکانی کوردستان

وێنەی چایخانەیەکەی شەقڵاوە
هەڤاڵ نەژاد
بەشێکی زۆری خانوو و شوقەی ئەو پرۆژانەی بەناوی وەبەرهێنان و کەمکردنەوەی کێشەی نیشتەجێبوونەوە، لەم ساڵانەدا دران بە وەبەرهێنەر و بازرگانەکان، عەرەب کڕیونی.
ئەو پرۆژانە نرخیان بەشێوەیەک بەرزبوو، کرێچیی و فەرمانبەر و خاوەن داهاتی کەم و مامناوەند پێیان نەدەکڕا، لەم حاڵەتەدا مشتەری هەرە باش عەرەبەکان بوون. ئیدی بە هەر شێوە و شێوازێک بووبێ ئەو پارەیان هەڵسووڕاندووە و کڕیویانن.

24 September 2014

هەڤاڵ نەژاد: پێویستە پێشمەرگە تەنها ئاڵای کوردستان بەرز بکەنەوە

لێدوانی هەڤاڵ بۆ رۆژنامەی خەبات، سەبارەت بە ئاڵای کوردستان و پێشمەرگە!

ئەو بڕیارەی سەرۆکی باشووری کوردستان، سەبارەت بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە بری ئاڵای حیزبەکان، نەک هەر لە جێگەی خۆیدا بوو، بەڵکو پێویستییەکی گرنگی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە کە لە بری هیچ ئاڵا و هێمایەک، تەنها ئاڵای کوردستان بەکاربهێنن. ئەو بڕیارە دەکرێ وەک سەرەتایەک بێ بۆ یەکخستنی تەواوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بە نیشتیمانی کردنی ئەو هێزە و دابڕینی لە حیزبەکان. هاوکات کۆکردنەوەیان لە ژێر سایەی ئاڵای کوردستان.

09 September 2014

لە سەربەخۆیییەوە بۆ سەرکزی

هەڤاڵ نەژاد 

تا دوێنێ بە کۆنفیدڕاڵیش ڕازی نەدەبووین و ڕیفراندۆمی سەربەخۆییمان بەڕێوەدەبرد، کەچی لە پڕ هەمووی گۆڕا و ئەمڕۆ بە سپاس و سەرکزییەوە بەشداری کابینەیەک دەکەین کە دەبێ بڵێین خۆزگەمان بە کابینەکانی پێشوو!

04 September 2014

کورتە سەرنجێک لەسەر کچە ڕفێنراوەکانمان

هەڤاڵ نەژاد 
ئەم ڕۆژانە زۆر شتم سەبارەت بە کچە ڕفێنراوەکانمان خوێندۆتەوە، زۆر پێشنیاری بەجێ و گونجاوم بینی. شتێک کە نەنووسراوە یا من بەرچاوم نەکەوتووە، ئەوەیە کاتێک بەهەر شێوەیەک ئەو کچانە ئازاد دەکرێن و دەگەڕێنەوە ناو خێزان و کۆمەڵگە، لانی کەم دوور بن لە دەستدرێژی و دووبارە کردنەوەیان بە قوربانی لە لایەن خۆمانەوە!

24 June 2014

بەڕێوەبردنی وتوێژێکی کراوە سەبارەت بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان

هەڤاڵ نەژاد 

بەڕێوەبردنی گفتوگۆیەکی کراوە لە ٢٢-٦-٢٠١٤ لە هۆڵی هوتێل چوارچرای شاری هەولێر، لەگەڵ هاوکارانم د. ڕەعد و فەرمان ڕەشاد، بۆ نوێنەری ژمارەیەک کۆمپانیای هەولێر، سەبارەت بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان (CSR).
ئەو گفتوگۆ کراوەیە، چالاکی هاوبەشی هەردوو ڕێکخراوی (ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج و ڕێکخراوی دڵسۆزی بۆ هزر و ڕۆشنبیری)ـە.

هەڤاڵ نەژاد: نەك تەنیا پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان، بەڵكو بە گشتی پۆلیس لە وڵاتی ئێمەدا ئەكادیمی نین و بە گوێرەی رەفتاری تاكەكەسی خۆیان یان بە ئاڕاستەی حیزب دەجووڵێنەوە و ڕەفتار دەكەن

لێدوان

لێدوانی هەڤاڵ نەژاد بۆ ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوان ئومێد پشدەری، سەبارەت بە ڕاگەیاندن و پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان، لە پێوەندی بە خۆپیشاندانەوە.

لەم لینکەوە ڕاپۆرتەکە و لێدوانی هەڤاڵ بخوێنەوە. ئێرە کلیک بکە


08 April 2014

نییەتی!

هەڤاڵ نەژاد 
ئەمڕۆ بۆ کارێک چووم بۆ فەرمانگەیەک، نووسراوێکم پێ بوو، لێیان وەرگرتم و گوتیان بڕۆ دوو سەعاتی تر وەرەوە و لە ژووری دەرچوو (سادیرە) وەری بگرەوە! کۆڵێ دڵم خۆش بوو، گوتم شتی چاکە ژووراو ژوورم پێ ناکەن، دیارە خۆیان هەموو کارەکانی دەکەن (سیستەمی یەک پەنجەرە). سەرتان نەئێشێنم لە خۆشیان سەعاتێکیش خاترم گرتن و، درەنگتر چوومەوە.

07 April 2014

کام لێبوردنی گشتی؟!

ڕاستییەکەی دادگای خراپە
هەڤاڵ نەژاد* 
پێمخۆشە یاساناسێکی شارەزاتر لە من بێت و بۆمان ڕوون بکاتەوە چۆن (دانا ئەحمەد مەجید) بەر ئەو یاسای لێبوردنە گشتییەی ساڵی ٢٠١٢ی  سەرۆکایەتی هەرێم کەوتووە؟!

لە کاتێکدا، هەرچی سەرنجی ئەو یاسایە دەدەم و لێی دەڕوانم، ئەو بە هیچ شێوەیەک ئەو یاسایەی لێبوردنی گشتیی (یاسای ژمارە دووی ساڵی ٢٠١٢) نایگرێتەوە، کە پێی ئازاد کراوە و دۆسییەکەی داخراوە. ئەویش بەم هۆکارانە:

03 April 2014

زمانناسی هەر ئاوا دەبێ!

هەڤاڵ نەژاد 
یەکێک لەو هۆکارانەی کوردی وەک نەتەوە هێشتۆتەوە و، ئەو هەموو داگیرکاریی و هەوڵانەی بۆ لە ناوبردن و سڕینەوەی دراوە، نەیهێشتووە کاریگەری لەسەر سڕینەوەی هەبێت، زمانەکەیەتی. زمانە دەوڵەمەندەکەی هۆکارێکی گرنگ و کاریگەر بووە بۆ مانەوەی کورد. ئەگەر نا، ڕەنگبێ کوردیش ئێستا وەک زۆر گەلی تر، تەنها ناوی مێژوویی بمابا و ئێستا لە ناو نەتەوەی تردا توابانایەوە.