25 July 2013

چۆن کۆنگرەیەکی نەتەوەیی؟!

هەڤاڵ نەژاد 
دووشەممەی رابردوو ٢٢ی٧ی ٢٠١٣ بۆ یەکەمجار لە مێژووی کوردا بەشێکی زۆری ئەو حیزبانەی لە ڕابردوودا خوێنی یەکدیان دەڕشت و پێیانوابوو هەر خۆیان بەتەنها نوێنەر و رابەری هەموو کوردن، کۆبوونەوە و گوتیان کۆنگرەی نەتەوەیی دەبەستین. هەر ئەوەندە بۆ خۆی جێگەی دڵخۆشییە.

17 July 2013

داوا دەکەین عێراق رێکەوتننامەی رۆما واژوو بکات و پەیوەست بێ بە دادگای تاوانی نێونەتەوەیی

 هەڤاڵ نەژاد * 
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٧-٧-٢٠١٣ کە هاوکات رۆژی دامەزراندنی دادگای تاوانی نێونەتەوەیی (ICC) یە، تۆڕی هاوپەیمانیەتی رێكخراوە كوردستانییەكان لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی ( KONCICC)، لەبەردەمی پەرلەمانی کوردستان گردبوونەوەکمان ئەنجام داو لە رێگەی ناردنی چەند یاداشت نامەیەکەوە بۆ سەرۆکایەتی کۆماری عێراق و هەرێمی کوردستان و حکومەت و پەرلەمانی ناوەند و کوردستان، داوامان لە دەوڵەتی عێراق کرد پەیوەست بێ بەو دادگایەوە و واژووی رێکەوتننامەی رۆما بکات. ئەوەش لە پێناو دووبارە نەبوونەوەی تاوانەکانی رابردوو، هاوشێوەی ئەنفال و هەڵەبجە و چەندین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دیکە.

16 July 2013

چەند سەرنجێک لەسەر هەڵبژاردنی لقی هەولێری سەندیکای پارێزەران

پارێزەر/ هەڤاڵ نەژاد 

سەرلەبەیانی دوێنێ ١٥-٧-٢٠١٣ هەڵبژاردنی لقی هەولێری سەندیکای پارێزەران بوو، بۆ دیاریکردنی نوێنەر بۆ کۆنگرەی پارێزەران. وەک ئەندامی سەندیکا لە لقی هەولێر چوومە دادگا و لە ژووری پارێزەران دەنگی خۆم داو هۆڵەکەم بەجێ هێشت. 

09 May 2013

یەکگرتووی ئیسلامی پشتیوانی لە پەیوەست بوونی عێراق بەو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەکات

 هەڤاڵ نەژاد 
دوێنێ چوارشەممە ٨-٥-٢٠١٣ وەک هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی، سەردانی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیمان كرد و یاداشتێکمان پێشکەش کردن.

08 April 2013

سێهەمین کۆنفڕانسی پێداچوونەوەی دژایەتی چەکی کیمیایی دەستی بەکارەکانی کرد

هەڤاڵ نەژاد 
ئەمرۆ دوو شەممە ٨-٤-٢٠١٣ سێهەمین کۆنفڕانسی پێداچوونەوەی جیهانی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە شاری دەنهاخ (لاهای)ی هۆلەندا  بە بەشداری سەرۆکی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆک و نوێنەری  ١٨١ وڵات و زیاتر لە ٧٠ رێکخراوی جیهانی دەستی بەکارەکانی کرد.

03 April 2013

هاوپەیمانی ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی

هەڤاڵ نەژاد 
کۆبوونەوەی دامەزراندنی هاوپەیمانی رێکخراوە کوردستانییەکان، لە پێناو دادگای تاوانی نێودەوڵەتی. رۆژی شەممە ٣٠-٣-٢٠١٣ بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا من و ٩ بەرێزی تر هەڵبژێردراین بۆ کارکردن لەسەر پرۆژەکە و کاک عەلی سیاسیش وەک رێکخەری پرۆژەکە لەگەڵ دادگاکەدا دیاریکرا.

13 March 2013

هەر لە فەیسبووکەوە رێکخراوێک دابمەزرێنە


هەڤاڵ نەژاد 

کەمێک بەر لە ئێستا سەیری ماڵپەڕی فەرمانگەی رێکخراوە نا حکوومیەکانم کرد، لە ڕێگەی ئەو ماڵپەڕەوە دەتوانی فۆڕمی دامەزراندنی رێکخراو وەربگریت و زۆر بە ئاسانی رێکخراوێکی مەدەنی دروست بکەیت بێ هیچ کێشەیەک، ئەمەش بەهۆی یاسای ژمارە ١ی ٢٠١١* کە یاسا کۆنەکەی هەڵوەشاندەوە.

20 January 2013

بەبیانووی دووی ڕێبەندانی ئەمساڵەوە


هەڤاڵ نەژاد 
بیرەوەری دووی ڕێبەندان - دەمخاتە سەر بەستەو بەندان *

بەیانی دووی ڕێبەندانە، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستانە. ٢٢-١-١٩٤٦* کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە سەرۆکایەتی پێشەوا قازی محەمەد و تێکۆشەرانی دیکەی کوردستان، دامەزرا.

19 December 2012

تەنها لەم دەسەڵاتە دەوەشێتەوە!


هەڤاڵ نەژاد 
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ چەند چالاکێکی مەدەنی سەردانی کەمئەندامە مانگرتووەکانی بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانمان کرد. ئەو سەردانەی ئێمە وەک ئەرکێکی مرۆیی و ئەخلاقی بوو بۆ پشتیوانی لە مانگرتووان.

13 December 2012

کۆنفرانسی هەرێمایەتی بۆ پەرلەمانی لاوان بەڕێوەچوو


هەڤاڵ نەژاد
ئەمڕۆ پێنج شەممە، کۆنفرانسی هەرێمایەتی بۆ پەرلەمانی لاوان بەڕێوە چوو.
لەو کۆنفرانسەدا نزیکەی ٦٠ ئەندام کە لە شارەکانی کوردستانەوە هاتبوون کە پێشووتر لە شارەکانی خۆیان هەڵبژێردرابوون، لەگەڵ ژمارەیەک میوان بەشداربوون.

08 December 2012

پەرلەمانی لاوان


هەڤاڵ نەژاد 
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٨-١٢-٢٠١٢ بەشداریم کرد لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دروستکردنی پەرلەمانی لاوان. کۆبوونەوەکە لە هوتێلی چوارچرای شاری هەولێر بەرێوەچوو.
 ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج و چەند رێكخراوێکی مەدەنی ناوخۆ بە سەرپەرشتی رێکخراوی (UNDP) سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان رێکیان خستبوو. تێیدا دیالۆگێکی کراوە لەوبارەیەوە بەڕێوەچوو.

30 November 2012

فەلەستین و کوردستان


بەبیانووی بە دەوڵەت بوونی فەلەستینەوە 
هەڤاڵ نەژاد
پاش دەیان ساڵ چاوەڕوانی و هەوڵ و ماندووبوون و شەڕی ناوخۆیی و شەڕ بەرامبەر ئیسرائیل، سەرەنجام فەلەستین وەک دەوڵەت لە نەتەوەیەکگرتووەکان ناسێنرا.
پاش داواکردنی مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینی لە نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ ئەوەی سیفەتی فەلەستین لە نوێنەرایەتیی دیفاکتۆیەکەوە بگۆڕێ بۆ دەوڵەتێکی چاودێر و نائەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ئەنجامدا بە ١٣٨ دەنگی بەڵێ و ٩ دەنگی نەخێر و ٤١ دەنگی بێ لایەن سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

19 November 2012

دەرفەتە


هەڤاڵ نەژاد 
عیزەت شابەندەر، سەرکردە و پەرلەمەنتاری عێراقی لە لیستی دەوڵەتی یاسا، بەکورتی و کرمانجی دەڵێ*؛ برایەتی کورد و عەرەب و کورد و شیعە قسەی قۆڕە، باوی نەماوە و بەسە ئەوەندە مەیڵێنەوە! (رەنگە ئەمە راسترین قسەی ژیانی بێت) هەروەها دەڵێ؛ ئەگەر کورد دەوڵەتی دەوێ خوایان لەگەڵ! (١)

پێشووتریش سەدام قسەی لەو شێوەیەی کردووە، بە قسەی سیاسییەکان گوایە گوتوویەتی؛ ئەگەر کورد دەوڵەتی دەوێ بێ کەرکووک ئەوا هاوکاریشیان دەکەین! (هەڵبەت ئەوان موسڵیان یەکلاکردۆتەوە بۆ خۆیان) بە ئەگەری زۆرەوە قسەکەی شابەندەریش کەرکووکی لەگەڵ نییە!

14 November 2012

پارێزەرێکی کورد خەڵاتی نێودەوڵەتی لودۆڤیک تراریۆی بۆ مافەکانی مرۆڤ وەردەگرێت

پارێزەر، موحەرەم ئەربەی

هەڤاڵ نەژاد 
خەڵاتی نێودەوڵەتی لۆدۆڤیک تراریۆی (Ludovic-Trarieux) بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە لە لایەن چەندین رێکخراو و سەندیکای مافەکانی مرۆڤ و پارێزەرانەوە لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی بە هاوبەشی دەبەخشرێ. بۆ ئەمساڵ بەخشرا بە پارێزەری کورد موحەرەم ئەربەی لە باکووری کوردستان.

08 November 2012

کوردم ژیانم دەوێ! پشتیوانیکردنی مانگرتووانی باکووری کوردستان لە هەولێر


 هەڤاڵ نەژاد 
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٨-١١-٢٠١٢ بۆ پشتیوانی مانگرتووانی باکووری کوردستان، لەبەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێر، گردبوونەوەیەک ئەنجام درا.
گردبوونەوەکە لە لایەن رێکخراوە مەدەنییەکان و پارتە سیاسییەکانی باشووری کوردستانەوە رێکخرابوو. تێیدا ژمارەیەک هاوڵاتی، چالاکی مەدەنی، نووسەر و رۆژنامەوان، پەرلەمانتار، ئەندامی حیزبەکان، بەشاربوون.