هەڤاڵ نەژاد*
تاوانی جینۆساید، شتێکی نوێ نییە بۆ ئێمە، ئەزموونێکی
درێژ و پڕ قوربانیمان هەیە لەگەڵ ئەو تاوانە. بە درێژایی حکومەتە یەک لە دوای
یەکەکانی عێراق لە دژمان ئەنجام دراوە. ئێستاش ئەوەی لە ناوچەداگیرکراوەکاندا و
بەتایبەت لە خورماتو دژی خەڵکی مەدەنی کورد ئەنجام دەدرێت، لە دوای تەسلیم کردنی
بە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە لایەن بەشێکی یەکێتی نیشتمانییەوە لە ١٦/١٠/٢٠١٧،
دەکرێ وەک جینۆساید سەیری بکەین و کاری بۆ بکەین لە داهاتوودا بە جینۆساید و
تاوانی جەنگ بناسرێت.