
بەبیانووی بە دەوڵەت بوونی فەلەستینەوە
هەڤاڵ نەژاد
پاش دەیان ساڵ چاوەڕوانی و هەوڵ و ماندووبوون و شەڕی
ناوخۆیی و شەڕ بەرامبەر ئیسرائیل، سەرەنجام فەلەستین وەک دەوڵەت لە
نەتەوەیەکگرتووەکان ناسێنرا.
پاش داواکردنی مەحموود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینی
لە نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ ئەوەی سیفەتی فەلەستین لە نوێنەرایەتیی دیفاکتۆیەکەوە
بگۆڕێ بۆ دەوڵەتێکی چاودێر و نائەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ئەنجامدا بە ١٣٨
دەنگی بەڵێ و ٩ دەنگی نەخێر و ٤١ دەنگی بێ لایەن سەرکەوتنی بەدەست هێنا.