 |
| photo: Sirwan A |
هەڤاڵ نەژاد
بە سەرپەرشتی (کەمپەینی نا) کە پێکهاتبوو لە رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و ژمارەیەک رۆشنبیر و رۆژنامەوان، خەڵکی شاری هەولێر لە خۆپیشاندانێکی هێمنانەدا گوتیان نابۆ یاسای خۆپیشاندان و داوای هەموارکردنەوەی یاسای رێکخستنی خۆپیشاندانیان کرد.
خۆپیشاندانەکە کاتژمێر ٩:٣٠ی بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٤-١-٢٠١٠ لەبەردەم پارکی شانەدەرەوە بۆ بەردەم پەرلەمانی کوردستان بەرێوەچوو، بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان لە سەرجەم چین و توێژەکانی شاری هەولێر، و تێیدا چەندین دروشم گوترایەوە دژی یاساکە و داخوازی هەموارکردنی ئەو یاسایەیان دەکرد.
لە کاتی گەیشتی خۆپیشاندەران بۆ بەردەم پەرلەمانی کوردستان، نوێنەری پەرلەمان و ژمارەیەک پەرلەمانتار لە لیستەکانی کوردستانی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو، پێشوازییان لە خۆپیشاندەران کرد. هەروەها لە لایەن رێکخەرانی خۆپیشاندانەکەوە لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان یاداشتی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی خوێنرایەوەو تێیدا داوای هەموارکردنەوەی یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان کرا. کە بەگشتی ئامانجی سەرەکی داواکردنی هەموارکردنەوە لە دوو