هەڤاڵ نەژاد
زۆرینەی ئەوانەی ئەمڕۆژانە
دژی خیانەت قسەیان کرد بە بیانووی ڕادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی و زین یان زینوێی
وەرتێ، لە ڕاستیدا دژی نەیارەکەی خۆیان قسەیان کرد و ئەویان پێ شکاندەوە، نەک ئەوەی
دژی خیانەت بن وەک کردار. بۆ بابای پارتی، بەس بۆ ئەوەی بیسەلمێنێ، یەکێتی خیانەت
دەکا، بەلایەوە ئاسایییە و پێشی خۆشە یەکێتی بەڕەسمی سلێمانی بخاتەسەر ئێران و بەس
قسەکەی ئەو بەڕاست بگەڕێت، نەک هاونیشتمانییەکی ڕۆژهەڵات ڕادەست بکاتەوە. بۆ یەکێتییەکیش
بە هەمان شێوە، خواخوایەتی سوپای تورکیا ئاڵای کوردستان لە پەرلەمان بێنێتە خوار و
ئاڵای تورکیا هەڵبکات لە جێی، تا بیسەلمێنێ پارتی هاوکاری تورکیایە و پێی فرۆشتووە،
چ بگا بە زینی وەرتێ.